سەرکەوتنی «بایدێن» لە ئیالەتی »ڤیسکانسێن»
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388733-سەرکەوتنی_بایدێن_لە_ئیالەتی_ڤیسکانسێن
کەناڵی «سی ئێن ئێن» شەوی پێنج شەممە باسی سەرکەوتنی «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی پارتی دیموکرات لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکای کرد لە ویلایەتی «ڤیسکانسێن»
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2020 00:31 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی «بایدێن» لە ئیالەتی »ڤیسکانسێن»

کەناڵی «سی ئێن ئێن» شەوی پێنج شەممە باسی سەرکەوتنی «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی پارتی دیموکرات لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکای کرد لە ویلایەتی «ڤیسکانسێن»

کەناڵی «سی ئێن ئێن» بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی باڵای ویلایەتی «ڤیسکانسێن» ڕایگەیاند: بە ژمێردزانی تەواوی دەنگە وەرگیراوەکان لەم ویلایەتەدا، «جۆ بایدێن» سەرکەوتنی یەکجاریی ھەڵبژاردنەکەی لە ویلایەتی «ڤیسکانسێن» مسۆگەر کردووە.

«بایدێن» بە سەرکەوتن لە ویلایەتی «ڤیسکانسێن» دە دەنگی «ئلیێکتراڵ کالێج»ی دیکەی دەست کەوتووە.

سەرکەوتنی «بایدێن» لە ویلایەتی «ڤیسکانسێن» لە کاتێکدایە کە کەمپینی ھەڵبژاردنی «دۆناڵد ترەمپ» داوای ژمێردرانەوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لەو ویلایەتەدا کردووە.

کەمپینی ھەڵبژاردنی «دۆناڵد ترەمپ» ڕۆژی چوارشەممە دوای بانگەشەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ دزرانی دەنگەکانی، داوای ژمێردرانەوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی لە ویلایەتی «ڤیسکانسێن» کرد.