پلانی ھێرشی دوو چەکدار بۆ سەر ناوەندی ژماردنی دەنگەکان لە «پێنسیلڤانیا» پوچەڵ کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388797-پلانی_ھێرشی_دوو_چەکدار_بۆ_سەر_ناوەندی_ژماردنی_دەنگەکان_لە_پێنسیلڤانیا_پوچەڵ_کرایەوە
پۆلیسی شاری «فیلادیلفیا» باسی قۆڵبەست کرانی دوو چەکداری کرد کە گومان دەکرا بە نیازی ھێرش کردنە سەر ناوەندی ژماردنی دەنگەکان لە ویلایەتی «پێنسیلڤانیا» بن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 06, 2020 13:13 Asia/Tehran
  • پلانی ھێرشی دوو چەکدار بۆ سەر ناوەندی ژماردنی دەنگەکان لە «پێنسیلڤانیا» پوچەڵ کرایەوە

پۆلیسی شاری «فیلادیلفیا» باسی قۆڵبەست کرانی دوو چەکداری کرد کە گومان دەکرا بە نیازی ھێرش کردنە سەر ناوەندی ژماردنی دەنگەکان لە ویلایەتی «پێنسیلڤانیا» بن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی «دەیلی میل» پۆلیسی شاری فیلادیلفیا ڕایگەیاند ئەم دوو چەکدارە نزیکەی ٤٨٣ کیلومەتریان لە ویلایەتی «ڤیرجینیا» ھەتا شاری «فیلادیلفیا» لە ویلایەتی «پێسیلڤانیا» بڕیوە بۆ پەلاماردانی ناوەندی ژماردنی دەنگەکان لەم ویلایەتەدا کە شەوی ھەینی بەرلەوەی ھیچ کارێکیان پێ بکرێت، قۆڵبەست کران.

ویلایەتی «پێسیلڤانیا» لەو گۆڕەپانانەی خەباتی دەستەوئێخەو ھەرەنزیکی نێوان «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو «جۆ بایدێن»ی پاڵێوراوی پارتی دیموکرات لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار. 

لە ئێستادا بە ژمێردرانی لەسەدا ٩٧ی دەنگەکان مەودای نێوان ئەم دوو پاڵێوراوە بۆ ١٨ ھەزار دەنگ دابەزیوە.

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان لە ئێستادا «بایدێن» لە ڕووی  دەنگی ئلێکتراڵەوە لە «ترەمپ» وەپێش کەوتووە.

«بایدێن» بۆ نیشتەجێ بوون لە کۆشکی سپی دا ٢٧٠ دەنگی ئلێکتراڵی پێویستە.