خۆبواردنی ترەمپ لە قەبوڵکردنی سەرکەوتنی بایدن لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388849-خۆبواردنی_ترەمپ_لە_قەبوڵکردنی_سەرکەوتنی_بایدن_لە_ھەڵبژاردنەکانی_ئەمریکا
دۆناڵد تڕەمپ دوای راگێندرانی شکستی ھێنانی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ، بە دەرکردنی بەیانامەیەک رایگەیاند ، لە دژی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان سکاڵا بەرزدەکاتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2020 17:57 Asia/Tehran
  • خۆبواردنی ترەمپ لە قەبوڵکردنی سەرکەوتنی بایدن لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

دۆناڵد تڕەمپ دوای راگێندرانی شکستی ھێنانی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ، بە دەرکردنی بەیانامەیەک رایگەیاند ، لە دژی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان سکاڵا بەرزدەکاتەوە .

بە پێی راگەیاندنی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاردانەوە بە راپۆرتی میدیا ئەمریکیەکان لەم بەیاننامەیەدا جەختی کردەوە : جۆ بایدن بێ بەڵگە و بە شێوەی ساختەکاری لە راگەیاندنی سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنەکان دا پەلەی کرد . 

دۆناڵد ترەمپ لە بەیاننامەکەی دا بە ئاماژە بەوەی کە ھەڵبژاردن ھێشتا کۆتایی نەھاتووە ، بانگەشەی ئەوەیکرد بایدن بە ھاوڕێیی میدیاکانی ھاوپەیمانی ، لەبەر ئەوە خۆی خستووەتە جێگەی سەرکەوتوو کە نایھەوێ راستیەکان دەرکەون . 

بە پێی راپۆرتی زۆرێک لە میدیا نێودەوڵەتیەکان لەوان ھەواڵدەریی ئاسۆشێتد پرێس ، جۆ بادین بەربژاری پارتی دیموکرات  بە  تێپەڕین لە سنوری 270 دەنگی ئەلەکتڕاڵ و شکستدانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا ، بوو بە چل و شەشەمین سەرۆکی ئەمریکا.