کاولبوونی زیاتر لە 70 فێرگە لە ئەنجامی شەڕی قەرەباغ
وەزیری خوێندن و فەرھەنگی ھەرێمی قەرەباغ رایگەیاند ، زیاتر لە 70 فێرگە لە ئەنجامی شەڕدا لەم ناوچەیە تێکڕوخێندراون .
بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی رادیۆ ئەرمەنیی لە ئێرەوانەوە ، لوسینە قاراخانیان وەزیری فەرھەنگ و خوێندنی ھەرێمی قەرەباغ گوتی : زیاتر لە 10 باخچەی منداڵان و پتر لە 10 ناوەندی رۆشنبیری قەرەباغیش لەبەین چوونە .
وەزیری خوێندن و فەرھەنگیی ھەرێمی قەرەباغ گوتیشی ، نزیکەی 200 ھەزار قوتابی و خوێندکار لە ناوچەی قەرەباغ بە ھۆی شەڕ لەم ناوچەیە لە خوێندن بێبەشکراون کە ئەم کەسانە لە ئەرمەنستان درێژە بە خوێندن ئەدەن .
خولی نوێی تێکھڵەچوونی لەشکەریانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمنستان لەسەر کێشەی قەرەباغ لە 27 ی ئەیلوولەوە دەسپێبووە و تا ئێستا سێ جار ئاگربەسی سستەک لەم دەڤەرە دامەزراوە بەڵام دوو لایەن بەجاران یەکتریان بە پێشێلکردنی ئاگربەس تاوانبار کردووە .