ئامادەبوونی ترەمپ لە خۆپێشاندانی راستگرە دەمارگرژەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389164-ئامادەبوونی_ترەمپ_لە_خۆپێشاندانی_راستگرە_دەمارگرژەکان
سەرۆکی ئەمریکا ، لە خۆپێشاندانی راستگرە توندڕۆکان لە شاری واشنگتۆن دی سی پێتەختی ئەم وڵاتە ئامادە بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2020 20:01 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی ترەمپ لە خۆپێشاندانی راستگرە دەمارگرژەکان

سەرۆکی ئەمریکا ، لە خۆپێشاندانی راستگرە توندڕۆکان لە شاری واشنگتۆن دی سی پێتەختی ئەم وڵاتە ئامادە بوو .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، دوناڵد ترەمپ سەروکی ئەمریکا رۆژی شەممە لە نێو لاگرانی خۆی دا کە زۆربەیان ئەندامی گروپە نەژاد پەرست و راستە توندڕۆکان بوون ، لە واشنگتون ئامادە بوو . 

ترەمپ ، لە بروسکەیەک دا لە سەر توویتەر باسی ئەگەری ئامادەبوونی خۆی کردبوو لەم رێپێوانەدا . 

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لاگرانی دەمارگرژی ترەمپ ، بۆ ناڕەزایەتی بە ئەنجانی ھەڵبژاردنی ئەمریکا رێپێوانی میلیۆنیی ( دیسان ئەمریکا سەرخەوە) ناودێر کراوە و لە ناوەندی شاری واشنگتۆن تا دیوانی باڵای ئەمریکا لە ئارادایە .