تشرینی دووه‌م 15, 2020 09:49 Asia/Tehran
  • پوچەڵکرانەوەی نەخشەی تیرۆری سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان

ئاژانسی ھەواڵگریی ئەرمەنستان رایگەیاند گەڵاڵەی تیرۆری نیکۆڵ پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە پوچەڵ کرایەوە .

ھەواڵدەریی ئەرمەن پرێس رۆژی شەممە راپۆریدا ئارتور ڤانتیسیان سەرۆکی پێشووی ئاژنسی ئاسایشی  نیشتمانیی ئەرمەنستان بە تاوانی پیلان و پلانداڕشتن بۆ تیرۆری پاشینیان و کودیتا لە دژی ئەو گیراوە . 

ڤانتیسیان ئێستا سەرۆکی پارتی وەتەن ی ئەرمنستان لە پارتەکانی نەیاری سەروک وەزریی نیکۆل پاشینیانە و تاوانبارە بە گواستنەوەی نایاسایی چەک و تەقەمەنی . 

بە دوای رێککەوتنی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمنستان لەسەر وەستانی شەڕ لە قەراباغ ، ناڕەزایەتیی بە سەرۆکی وەزیرانی ئەرمەنستان لە ھەندێ شاری ئەم وڵاتە لەوان ئێرەوانی پێتەخت سەریھەڵداوە . 

ناڕازیان ، پاشینیان بە خەیانەت بە نیشتمان و درۆزنی و بە کوشتدانی ھێزەئەرمەنیەکان لە قەرەباغ تاوانبار دەکەن . 

 

سەرپەیڤ