ڕاگەیەندرانی سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتی لە ئەرژەنتین بۆ ژیانئاوایی «مارادۆنا»
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389630-ڕاگەیەندرانی_سێ_ڕۆژ_ماتەمینیی_گشتی_لە_ئەرژەنتین_بۆ_ژیانئاوایی_مارادۆنا
«ئالبێرتۆ فێرناندێز» سەرۆک کۆماری ئەرژەنتین لە پەیامێکدا بە بۆنەی ژێانئاوایی «مارادۆنا» سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتیی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2020 22:58 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتی لە ئەرژەنتین بۆ ژیانئاوایی «مارادۆنا»

«ئالبێرتۆ فێرناندێز» سەرۆک کۆماری ئەرژەنتین لە پەیامێکدا بە بۆنەی ژێانئاوایی «مارادۆنا» سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتیی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە دنیا دەرچوونی «مارادۆنا» تەواوی خەڵکی ئەرژەنتینی سەرسام کردووەو بڕێک لە ھەواڵەکان دەربڕی ئەوەن کە خەڵک وەک نیشانەی خەمباری و پەرۆش بوون ھاتوونەتە سەر شەقامەکان.

ژیانئاوایی «مارادۆنا» ھەروەھا لەگەڵ کاردانەوەی کەسایەتییە ناودارەکانی جیھانی تۆپی پێش بەرەوڕوو بووەتەوە.

میدیاکانی ئەرژەنتین ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە باسی لە دنیادەرچوونی «دییەگۆ ئارماندۆ مارادۆنا»یان کرد لە بەر نەخۆشیی دڵ.

«مارادۆنا»ی تەمەن شەست ساڵان ماوەیەک لەمەوبەر لە بەر نەخۆشیی دڵ لە نەخۆشخانەدا خەوێندراو کەوتە ژێر نەشتەرگەرییەوە.

«مارادۆنا» لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ و ئەستێرەی دەیەی ھەشتای زایینی دەھاتە ئەژمارو بەردەوام کۆمەڵک  لە یاریزانان و ڕاھێنەرە ناودارەکان، کارناسان ، گۆڤارە پسپۆڕییەکانی تۆپی پێ و ھەروەھا لایەنگرەکانی ئەم بوارە وەرزشییە، بە باشترین یاریزانی تەواوی خولەکانی دەزانن.