داخوازیی یاسادانەرانی ئەمریکی لە ناتۆ بۆ پەیوەست بوون بە بایکۆتەکانی دژی اورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i390490-داخوازیی_یاسادانەرانی_ئەمریکی_لە_ناتۆ_بۆ_پەیوەست_بوون_بە_بایکۆتەکانی_دژی_اورکیا
یاسادانەرانی ئەمریکی وێڕای تۆمەتبار کردنی تورکیا بە لاواز کردنی یەکگرتوویی نێو ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ» داوایان لە وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە کرد بە ڕەوتی بایکۆت کردنی ئانکاراوە پەیوەست بن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2020 04:26 Asia/Tehran
  • داخوازیی یاسادانەرانی ئەمریکی لە ناتۆ بۆ پەیوەست بوون بە بایکۆتەکانی دژی اورکیا

یاسادانەرانی ئەمریکی وێڕای تۆمەتبار کردنی تورکیا بە لاواز کردنی یەکگرتوویی نێو ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ» داوایان لە وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە کرد بە ڕەوتی بایکۆت کردنی ئانکاراوە پەیوەست بن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک « «ئێلیۆت ئێنگێڵ» سەرۆکی لێژنەی کاروباری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاو «مایکێڵ مەک کوڵ» نوێنەری کۆماریخواز لە بەیاننامەیەک دا وێڕای پشتگری کردن لە بایکۆتی ئانکارا لە بەر کڕینی سیستێمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕووسیا، تورکیایان بە لاواز کردنی یەکگرتوویی نێوان ئەندامانی ناتۆ تۆمەتبار کرد.

ئەم یاسادانەرانەی ئەمریکی داوایان لە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا کرد کە کۆتایی بە ھەڵس و کەوتی ئانتریک کارانەی خۆی بھێنێت.

دەوڵەتی تورکیا سەرباری ھەڕەشەو گوڕەشەکانی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە بە نیازە لە سەر ھاوکارییە سەربازییەکانی لەگەڵ ڕووسیا بەردەوام بێت.