داکۆکیی ١٥٠ یاسادانەری دیموکرات لە گەڕانەوەی «بایدێن» بۆ ڕێککەوتنی بەرجام
١٥٠ یاسادانەری دیموکرات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ناردنی نامەیەک لە بڕیاری سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی وڵاتەکەیان لەمەڕ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران بە بێ ھیچ شەرت و مەرجێکی تازە پشتگرییان کرد.
بە پێی نووسینی «جرزاڵم پۆست» ھەر ئەم ١٥٠ واژۆیە بۆ بەرپەرچ دانەوەی ھەرچەشنە ھەنگاوێکی کۆنگرێس لەمەڕ لەمپەر سازکردن لە بەردەم گەڕانەوەی دەوڵەتی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی بەرجام بەسە.
لەو نامەیەدا ھاتووە: بە تەواوی داخوازیی «بایدێن» لە ئێران بۆ گەڕانەوە بەرەو ڕەچاوکردنی تۆکمەوتەواوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ئەم ڕێککەوتنەو دانوستانی داھاتوو پشت ڕاست دەکەینەوەو پشتی دەگرین.
نوێنەرانی دیموکرات بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران، باشترین ڕێگایە بۆ ڕاگرتن و گەڕاندنەوەی بەرڕنامەی ناڤۆکیی ئێران، وتیشیان: بۆ داکۆکی کردن لەد «بایدێن» بە مەبەستی ھەڵگرتنی ھەگاوی دیپلۆماسیانەی پێویست و خێرا لە ئاراستەی بووژاندنەوەی بەرتەسکییەکانی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێڕان یەکگرتووین.
کاربەدەستانی ئێران گەلێک جار جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەگەربێتو ھەموولایەک بە تەواوی پابەندی بەڵێنەکانیان بن ئێرانیش بەتەواوی پابەندی ئەرک و بەڵێنەکانی خۆی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا دەبێت.