کانونی دوھەم 02, 2021 23:03 Asia/Tehran
  • ئەرمەنستان  لە جیاتی تورکیا کاڵای ئێرانی ھاوردە دەکات

حکومەتی ئەرمەنستان خوازیاری ھاوردەکردنی 2250 کاڵا لە ئێرانەوە بوو لە جیاتی تورکیا .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم ، وەزارەتی دەرەوەی ئەرمەنستان رۆژی شەممە لە نامەیەک دا بۆ فەرھاد نووری بەرپرسی گەشەی بازاڕەکانی ھەناردەی رێکخراوی گەشەی تیجارەتی ئێران راگەیاند ، بە ھۆی بایکۆتەکانی تورکیا بە نیازە کاڵا ئێرانیەکان لە جیاتی 2250 کاڵای ھاوردەی وڵاتەکەی لە تورکیا ، ھاوردەی ئەرمەنستان بکات . 

حکومەتی ئەرمەنستان بە ئاماژە بە نێگەرانیە ئاسایشیەکانی ھاوپێوەند بە داکۆکیی ئاشکرای ئانکارا لە کۆماری ئازەربایجان لە دژی قەرەباغ ، بڕیاریدا لە 20 ی ئوکتبرەوە ھاوردەی کاڵا لە تورکیاوە قەدەغە بکات . 

سەرپەیڤ