ھەڵوێستی دەستتێوەردەرانەی ئەمریکا لە بارەی ناڕەزایەتیەکانی روسیا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی دەستتێوەردەرانەدا لە بارەی ناڕەزایەتیەکانی روسیا کاردانەوەی نیشاندا .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند ، لەو ناڕەزایەتیانەدا ناڕازیان و رۆژنامەوانان سەرکوت کراون .
ھاوکات لە گەڵ سەرھەڵدانی ھەندێ ئاڵۆزی لە روسیا ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مسکۆ باسی چاودێری کردنی رەوشەکە و داکۆکی لە ناڕازیانی کرد .
وتەبێژی وەازرەتی دەرەوەی روسیاش وتی : باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مسکۆ ئاڕاستەی بەڕێوەچوونی خۆێشاندان لە شارەکانی روسیای لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاوکردووەتەوە و لەمبارەوە دەبێ روونکردنەوە ھەبێ .
دوێنێ شەممە لە زیاتر لە ٦٠ شاری روسیا لەسەر داوای کەسایەتی دیاری ئۆپۆزسیۆن، ئەلێکسی نافالی رژانە سەر شەقامەکان و لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان رووبەڕوبوونەوە روویداو زیاتر لە دوو هەزار خۆپیشاندەر دەستگیرکران.