کانونی دوھەم 25, 2021 23:53 Asia/Tehran
  • دەسپێکی جڤینی داڤوس لە سایەی قەیرانی ئابووریی جیھانی

مونتەدای ئابووریی جیھانی ناسراو بە جڤینی داڤوس ئەمڕۆ دوشەممە لە سای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و قەیرانی ئابوریی جیھانی بە شێوەی ئۆنلاین دەستی بەکار کرد .

بە پێی راپۆرتی ایران پرێس ، شی جین پینگ سەرۆکی چین وەک یەکەم وتاردەری کۆبوونەوەی ساڵانەی مونتەدای ئابووری جیھانی قسەی کرد . 

سەرۆکی چین لەوتارەکەی دا وشداریدا جیھان لە گەڵ یەکێک لە خراپ ترین دەورەکانی چەق بەستوویی دوای شەڕی جیھانیی دوھەم بەرەوڕوویە . 

بە پێی بەرنامەی راگێنددراو دانیشتنی ئەمساڵ بە دروشمی ساڵێکی گرنگ بۆ چاککردنەوەی متمانە تا رۆژی ھەینی درێژەی دەبێت  .

سەرۆکی فەڕەنسە ، گەورە راوێژکاری ئاڵمان ، سەرۆک وەزیرانی ھیندستان ، ژاپۆن  و ئیتالیا لە تەنیشت سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە وتارخوێنانی ئەم دانیشتنە دەبن . 

بڕیارە سەرۆکانی کارگێڕیی زیاتر لە 600 کۆمپانیای تیجاریی ئێران لەم دانیشتنە ئۆنلاینەدا ئامادە بن . 

سەرپەیڤ