بایدێن: ئەمریکا لە دامەزراندنی دادگەری دا فەشەلی ھێناوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392146-بایدێن_ئەمریکا_لە_دامەزراندنی_دادگەری_دا_فەشەلی_ھێناوە
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە وتی: ئەمریکا لە دامەزراندنی دادگەری فەشەلی ھێناوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2021 00:27 Asia/Tehran
  • بایدێن: ئەمریکا لە دامەزراندنی دادگەری دا فەشەلی ھێناوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە وتی: ئەمریکا لە دامەزراندنی دادگەری فەشەلی ھێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «سی ئێن ئێن»، «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە وتەگەلێکدا ڕایگەیاند: بەڵێنی ئەم وڵاتە پێکھێنانی یەکسانی و ھاوسەنگییە کە لە ڕاپەڕاندنی دا سەرکەوتوو نەبووە.

«بایدێن» ھەروەھا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەمەی کە سپی پێستەکانی ئەمریکی قەت ناتوانن لەو ژانە مێژووییە تێ بگەن کە ڕەش پێستەکانی ئەمریکا ھەستیان پێ کردووە، وتیشی: ئەمە ئەزمونێکە کە زۆرێک لە شارومەندانی دیکە دەیگوازنەوە بۆ یەکتر.

ناڕەزامەندییە گشت داگرەکان لە ئەمریکا کە دوابەدوای کوژرانی «جۆرج فلۆید» شارومەندی ڕەش پێستی ئەمریکی لە لایەن پۆلیسێکی سپی پێستەوە لە ویلایەتی مینەسوتا لە ٢٥ی مای دەستی پێکرا، لە ئێستادا بووەتە بزوتنەوەیەکی دادخوازانە لەژێرناوی«گیانی ڕەش پێستەکان گرینگە»وھێشتا دانەمرکاوەتەوە.