گرتنی لاگرانی ئالێکسی ناڤالنی بەرھەڵستکاری روس لە روسیا
پۆلیسی روسیا باسی گرتنی لاگرانی بەرھەڵستکاری روس لە چەندین شاری ئەم وڵاتە دەکات .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەی بی سی نیوز ، لاگرانی ئالێکسی ناڤالنی بەرھەڵستکاری روس ئەمڕۆ یەکشەمە لە سەرانسەری ئەم وڵاتە بۆ جارێکی دیکە رژانە سەر شەقام .
بە پێی راپۆرتی گروپی چاوەدێری ئۆ ڤی دی ئینفۆ ، پۆلیسی روسیا ئەمڕۆ زیاتر لە 1000 ناڕازی لاگری ئالێکسی ناڤالنی لە 11 ناوچەی زەمانیی جیاجیای ئەم وڵاتە گرتووە .
ئالێکسی ناڤالنی بەرھەڵستکاری ناسراوی روس ، بیستی ئابی 2020 لە کاتی گەشتێکی بەفڕۆکەی نێوخۆیی لە تۆمسکەوە بۆ مۆسکۆ تووشی نەخۆشی ھات و لە ژێر زەخت و گوشاری نێودەوڵەتیی گوازریەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە ئاڵمان .
وڵاتانی رۆژاوایی بە تایبەت ئاڵمان رایانگەیاند مۆسکۆ ئالێکسی ناڤالنی بە گازی ژاراوی دەرمانداو کردووە .
مۆسکۆ ئەم بابەتە ڕەتدەکاتەوە .
ئالێکسی ناڤالنی حەوتەی رابردوو گەڕایەوە مۆسکۆ و دەسگیر کرا .