67 کوژراو لە ئاڵۆزی و لێکدان لە سێ بەندیخانەی ئێکوادۆر
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i393341-67_کوژراو_لە_ئاڵۆزی_و_لێکدان_لە_سێ_بەندیخانەی_ئێکوادۆر
لە سەرھەڵدان لە سێ بەندیخانەی ئێکواردۆر ، لانیکەم 67 بەندکراو کوژان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2021 15:56 Asia/Tehran
  • 67 کوژراو لە ئاڵۆزی و لێکدان لە سێ بەندیخانەی ئێکوادۆر

لە سەرھەڵدان لە سێ بەندیخانەی ئێکواردۆر ، لانیکەم 67 بەندکراو کوژان .

 

لە وڵاتی ئیکوادۆر، بەهۆی دروستبونی پشێویی و ئاڵۆزی لە ناو سێ گرتوخانەی ئەو وڵاتەدا، زیاتر لە (60) زیندانی گیانیان لەدەستدا.

 میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لە ناو گرتوخانەی هەریەک لە شارەکانی (گوایاس، ئازوای، کۆتۆپاخی) لە وڵاتی ئیکوادۆر، زیندانیان دەستیان بە مانگرتن و دەربڕینی ناڕەزایەتی کرد و لە ئەنجامدا ئاڵۆزییان لەناو گرتوخانەکان دروستکرد.

هێزەکانی پۆلیس بۆ کۆتایهێنان بە ئاڵۆزییەکان، چونە گرتوخانەکان بەهۆی دروستبونی شەڕ لەگەڵ زیندانییەکان، (60) سزادراو گیانیان لەدەستدا.

لینین مۆرێنۆ، سەرۆکی ئیکوادۆر دەربارەی رەوشی ناو گرتوخانەکان رایگەیاند، ئەو ئاڵۆزییەی دروست بوو لەلایەن گروپێکی تاوانکارییەوە رویداوە.

ئێکوادۆر 50 بەندیخانەی ھەیە کە 38 ھەزار کەس تێیاندا بەندکراون .