ئادار 04, 2021 07:42 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی سێناتۆرەکانی ئەمریکی بۆ سەندنەوەی دەستەڵاتی شەڕھەڵایساندن لە «بایدێن»

«تیم کین» و «تاد یانگ» دوو نوێنەری ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا گەڵاڵەیەکی واوەتر لە پارت و لایەنەکانیان پێشنیار کردووە کە بە گوێرەیەوە، دەستەڵات لە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ کەڵک وەرگرتن لە ھێزی سەربازی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، دەسەندرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سێناتۆرە ئەمریکییەکان لە کاتێکدا ئەم گەڵاڵەیەیان ھێناوەتە ئاراوە کە، یاسا دانەرانی کۆنگرێس لە ھەنگاوەکەی ئەم دواییەی دەوڵەتی بایدێن لەمەڕ ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر مۆڵگەی تاقمە خۆڕاگرەکان بەبێ گەرانەوە بۆ کۆنگرێس ناڕەزامەندی و پەرۆشیی خۆیانیان دەربڕیوە.

فڕۆکەشەر کەرەکانی ئەمریکی ھەینیی ڕابردوو چەند مۆڵگەیەکی تاقمە خۆڕاگرەکانیان لە ناوچەکانی «ئەلبوکەمال »ی سووریا و«ئەلقائیم»ی عێراق لە سنووری نێوان دوو وڵات بوردومان کرد. وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە سوپای ئەم وڵاتە بە فەرمانی «جۆ بایدێن» ئەو ھێرشانەی ئەنجام داوە.

ئەو گەڵاڵەیەی لە ئێستادا لە سێنای ئەمریکا ئاراستەکراوە دوابەدوای ھەڵوەشانەوەی ئەو دوو یاسایە دێت کە لە ساڵانی ١٩٩١ و ٢٠٠٢ دانراوەو ماوەی ئەوە دەداتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لە ھێندێک ھەل و مەرجی تایبەتی دا بە بێ گەڕانەوەو پەسەندی کۆنگرێس فەرمانی ھەنگاوی سەربازی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەرکات.   

یاسادانەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ئێستادا دەڵێن، کەڵک وەرگرتنی بەردەوامی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا لەو یاساگەلە بەم واتایەیە کە کۆنگرێس وەک سەرچاوەیەکی یاسایی بۆ ڕاگەیاندنی شەڕ دەستەڵاتی جارانی نەماوە.         

سەرپەیڤ