ئادار 10, 2021 17:57 Asia/Tehran
  • پاپا فرانسیس : کێن ئەوانەی وا ئەمڕۆ چەک بە تیرۆریستان دەفرۆشن

«پاپا فرانسیس» پاپای ڤاتیکان لە پاش گەڕانەوەی لە گەشتەکەی عێراقی لە لێدوانێکدا وێڕای شەرمەزار کردنی دیاردەی شەڕو تیرۆریزم پێی داگرت:دەسا بابزانین کێن ئەوانەی وا ئەمڕۆ چەک بە تیرۆریستان دەفرۆشن،

«پاپا فرانسیس»، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ئازار دوای گەڕانەوەی لە سەردانەکەی عێراقی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: گەلی عێراق شایستەی ژیانێکی ئاشتیانە و گێڕانەوەی کەرامەتن بۆ گەل و وڵاتەکەیان.

«پاپا فرانسیس» لە وتارەکەیدا جەختی لەوەش کردەوە، گەلی عێراق مافی ژیانێکی ئاشتیانە و گێڕانەوەی کەرامەت بۆ گەل و وڵاتەکەیان هەیە، مێژینەی ئایینی و ڕۆشنبیریی عێراقییەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا.

پاپای ڤاتیکان وتووشیەتی: وڵاتی دوو ڕوبارەکە ناوەندی شارستانییەتە، مێژووی بەغداد ئەو گرنگییە قوڵەی دەردەخات، بەڵام ئێستا شەڕو ئاژاوە وێرانی کردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە، شەڕ مۆتەکەیەکە کە لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا خۆی دەگۆڕێت و بەردەوامە لە لەناوبردنی مرۆڤایەتی، بە دڵنیاییەوە شەڕ چارەسەریی کێشەکان نییە، چونکو  وەڵامدانەوەشی جارێکی تر ھەر شەڕ دروست دەکات.

«پاپا فرانسیس» جەختی لەوەش کردەوە کە، وەڵامدانەوەی چەک بە چەک نابێت، دەسا بابزانین کێن ئەوانەی وا ئەمڕۆ چەک بە تیرۆریستان دەفرۆشن، ئێستاش شەڕو تیرۆر دیاردەیەکە کە نەک هەر عێراق بەڵکو هەموو جیهان پێوەی دەناڵێنن.

سەرپەیڤ