ئادار 25, 2021 07:07 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی بایکۆتی یەک لایەنە لە لایەن ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە چل و شەشەمین دانیشتنی خۆی دا لە ژێنێڤ بایکۆتکرانی یەک لایەنەی وڵاتانی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تاس، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە چل و شەشەمین دانیشتنی خۆی دا لە ژێنێڤ داوای لە وڵاتان کرد کە داسەپاندنی بایکۆتی یەک لایەنە ڕابگرن و کەڵک وەرگرتن لەم بایکۆتانەی وەکو ئامێرێک بۆ گوشاری سیاسی و ئابووری ئیدانە کرد.

ڕۆژی سێ شەممە پڕیارنامەیەک لەم پەیوەندییەدا بە زۆرینەی دەنگەوە تێپەڕێندراو ٣٠ وڵات لەوانە ڕووسیاو چین پشتگرییان لێ کرد. کەچی ١٥ وڵات کە ھێندێکیان لە ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا بوون و لەوانە بریتانیاو ئۆکرانیا دەنگی نەرێنییان دایەو ئەرمینیاو مەکسیکیش بێ لایەن مانەوە.

بە پێی ئەم بڕیارنامەیە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوا لە تەواوی وڵاتان دەکات ڕەچاو کردن و یان بەکار ھێنانی ھەنگاوی توندو ملھوڕانەو یەک لایەنە ڕاگرن، بە تایبەت ئەو ھەنگاوانەی کە دەرەنجامی لە سنوور ترازاویان ھەیە.

سەرپەیڤ