دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی کۆریای باکوور
ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان لەسەر داوای ئەندامانی ئەوروپایی خۆی ، لە بارەی ھەڵدانی موشەکەکانی ئەم دواییانەی کۆریای باکوور 30 مارس کۆدەبێتەوە .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی رۆژی ھەینی گوتی ، ئەم دانیشتنە بۆ راوێژێکی لوتکەیی لە پشت درگای داخراو بەڕێوەدەچێت .
بە قسەی ئەم سەرچاوەیە ، داواکردن بۆ ئەم دانیشتنە لە لایەن فەرنسەوە بە نوێنەرایەتی لە ئەندامانی ئەوروپایی ئەنجومەنی ئاسایش ( فەرەنسە ، بریتانیا ، ستۆنی ، ئیرلەند و نەرویژ) ھاتووەتە ئاراوە .
جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپیش گوتی ، لە قۆناغی دواجاری پێداچوونەوە بە سیاسەتی خۆمان لە پێوەندی لە گەڵ کۆریای باکوورداین و وتووێژی سێ قۆڵیی ئێمە لە گەڵ راوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانیی کۆریای باشوور و ژاپۆن لە حەوتەی داھاتووڕا دەسپێدەبێت .
سەرۆکی ئەمریکاش کاردانەوەی نیشاندا بە تاقیکردنەوە موشەکیەکانی کۆریای باکوور و گوتی : ھەندێ وڵاممان دەبێت ، ئەگەر ئەوان بڕیار بدەن بەرنامەی موشەکیی خۆیان توندتر بکەن ، ئێمە بە گوێرەیەوە وڵام ئەدەینەوە .
لە رۆژانی رابردوودا ئەمریکا و کۆریای باشوور رایانگەیاند کۆریای باکوور دووو تاقیکردنەوەی موشەکیی ئەنجامداوە .