مەشقی سەربازیی نھێنیی ئەمریکا بۆ بەرنگاربوونەوەی چین و روسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i394632-مەشقی_سەربازیی_نھێنیی_ئەمریکا_بۆ_بەرنگاربوونەوەی_چین_و_روسیا
ئەرتەشی ئەمریکا بەنیازە بە مەبەستی بەزەنگاربوونەوەی ھەرچەشنە ھەڕەشەی ئەگەریی لە لایەن چین و روسیاوە ، مەشقێکی سەربازیی زۆر نھێنی ئەنجام بدات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2021 10:58 Asia/Tehran
  • مەشقی سەربازیی نھێنیی ئەمریکا بۆ بەرنگاربوونەوەی چین و روسیا

ئەرتەشی ئەمریکا بەنیازە بە مەبەستی بەزەنگاربوونەوەی ھەرچەشنە ھەڕەشەی ئەگەریی لە لایەن چین و روسیاوە ، مەشقێکی سەربازیی زۆر نھێنی ئەنجام بدات .

بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی سی ئێن ئێن بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارە بەرگریەکانی ئەمریکا ، ئەرتەشی ئەم وڵاتە بەنیازە لە وەرزی ھاوین دا مەشقێکی جەنگیی تەواو نھێنی بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ھەرچەشنە ھەڕەشەی ئەگەریی لە لایەن چین و روسیاوە بەڕێوە ببات . 

ئەوە لە کاتێک دایە کە جموجۆڵی سەربازیی واشنگتۆن لە شوێنە جیاجیاکانی جیھان ھەروا درێژەی ھەیە . 

بە پێی بانگەشەی چەند کەس لە کاربەدەستانی بەگریی ئەمریکا ، چڕبوونەوەی سەرەکیی ئەم مەشقە سەربازیە چۆنیەتی وڵامدانەوەی " ھەنگاوی دەستدرێژکارانە و پێشبینی نەکراوی روسیا و چین " دەبێت .