ڕووسیا: ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەبێ بگەڕێتەوە سەر چوارچێوەی سەرەکیی
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەسەر قەرەبوو کردنەوەی هەڵەکانی ئەمریکا زیاتر باسکرا لە حاڵێکدا کە مسکۆ لەسەر گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بۆ سەر چوارچێوەی سەرەکیشی جەختی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئیتارتاس، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئۆنلاینی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی کە ڕۆژی هەینی بەڕێوە چوو، بەیاننامەیەکی دەرکرد.
بە وتەی ئەو وەزارەتخانەیە، لەو کۆبوونەوەیەدا، زیاترین جەخت لەسەر ئەو هەوڵانە بوو کە ئەمریکا ئەبێ بۆ قەرەبوو کردنەوەی هەڵەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دژی ئێران ئەنجامیان بدات. هەروەها، یەکێکی دیکە لە بابەتەکان کە سەرەنجی پێدرا هەنگاوی بەرانبەر بوو کە ئەبێ ئێران بۆ بەڕێوەبردنی بەڵێنە ناڤۆکییەکان و ڕوون کردنەوە، هەڵیبگرێت.
نوێنەرایەتی ڕووسیا لەو کۆبوونەوەیەدا لەئەستۆی سێرگی ڕیابکۆف جێگری وەزاڕەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بوو.
بە وتەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، جێگرەوەیەک بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە و ئەو وڵاتە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات هەموو هەوڵەکانی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بۆ سەر چوارچێوەی سەرەتایی خۆی.