نیسان 07, 2021 19:02 Asia/Tehran
  • جەختی دوجاریک لە سەر داکۆکیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بەرجام و دانیشتنەکەی ڤییەنا

وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتونوەکان لە سەر داکۆکیی ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە لە بەرجام و دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی ئەم ڕێککەتنە ناڤۆکییە پێی داگرت.

«ستیفان دوجاریک» وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتونوەکان وێڕای بەشداری کردن لە پرێس کۆنفرانسێکدا سەبارەت بە دانیشتنە سێ ڕۆژەکەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڤییەنا ڕایگەیاند:  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە لە ھەوڵی تەواوی لایەنەکانی ئەم ڕێککەتنە ناڤۆکییە لە ئاراستەی بەڕێوە برانی دیالۆگێکی کارا پشتیوانی دەکات.

«دوجاریک» ھەروەھا ھیواداریی دەربڕی کە بەرجام لە سای دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی ئەم ڕێککەتنە ناڤۆکییەی ڤییەنا بگەڕێتەوە بۆ سەر ڕاستەڕێگای خۆی.

کەناڵی ھەواڵیی «سی ئێن ئێن» لە بارەی دانیشتنی ڕۆژی سێ شەممەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڤییەنا وای بڵاو کردەوە کە، ئەوەی لەم دانیشتنە ڕادەبیندرێ، ھاوبیروڕایی بۆ پاراستنی بەرجامەو ئێران دانوستانەکانی بە کاریگەر زانیوەو دانیشتنەکەی دواتریش کەوتووەتە ڕۆژی ھەینیی داھاتوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە، دانیشتنەکەی ڤییەنا کاریگەر بووەو بە ئاراستەیەکی دروست دا دەڕوات، بەڵام بۆ ڕاگەیاندنی سەرکەوتوو بوونی ئەم دانیشتنە ھێشتا زۆر زووە.

سەرپەیڤ