نیسان 09, 2021 01:17 Asia/Tehran
  • لاقە کردن لە ناوەندی ڕاگرتنی منداڵانی کۆچبەر لە تەکساسی ئەمریکا

فەرمانداری تەکساس باسی لاقە کردنی منداڵان و لاوازی لە کۆنترۆڵ کردنی ڤایرۆی «کۆڤیدی_١٩»ی کرد لە ناوەندی ڕاگرتنی منداڵانی کۆچبەر لەم ویلایەتەی ئەمریکادا.

«گرێگ ئابۆت» فەرمانداری ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆی دا ڕایگەیاند:ھێندێک ڕاپۆرتم پەیوەست بە لاقەکردنی منداڵانی سەقامگرتووی ناوەندی منداڵانی کۆچبەری تەکساس پێگەییشتووەو وەک باسیشی دەکرێت ژمارە کارمەندانی ئەم شوێنە بۆ ڕاگەیشتن بە کاروباری منداڵانی ناوەندەکە بەس نییە و ئەو منداڵانە بەدرێژایی ڕۆژ وەک پێویست تێر ناکرێن.

«گرێگ ئابۆت» وتووشیەتی: باسی ئەوەش کراوە کە ئەو منداڵانەی وا توشی «کۆڤیدی_١٩» بوونە لە منداڵانی دیکە جیا ناکرێنەوە.

دەوڵەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی «جۆ بایدێن» لە ئێستادا لە ناوەندی پیشانگای «فریمەن» لە «سەن ئانتۆنیۆ» بۆ ڕاگرتنی زیاتر لە دووھەزارو سەد منداڵی کۆچبەر کەڵک وەردەگرن.

فەرمانداری تەکساس داوای لە دەوڵەتی «بایدێن» کردووە کە ئەم ناوەندە ھەتا ئەو کاتەی کە لە ھێمن بوونی دڵنیا دەبن، دابخەن.

سەرپەیڤ