نیسان 14, 2021 08:37 Asia/Tehran
  • داکۆکیی ٢٧ سێناتۆری دیموکرات لە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام

٢٧ سێناتۆری دیموکرات لە ھەوڵەکانی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بەرەو بەرجام و کەم کردنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێران پشتیوانییان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی «ھێڵ»، ئەم سێناتۆرانە کە «تیم کەین» سێناتۆری ڤیرجینیا و ئەندامی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکان و ھێزە چەکدارەکانی سێناو «کریس مۆرفی» سێناتۆری «کانتیکت» و سەرۆکی لێژنەی لاوەکیی ڕۆژھەڵاتی نزیک ، باشووری ئاسیاو ئاسیای ناوەندی و دژە تیرۆری سێناش لە سەرەوەی ھەموویانەوەن، شەوی چوارشەممە لە نامەیەک دا بۆ «بایدێن» لە ھەوڵەکانی پشتگرییان کرد.

ئەم سێناتۆرانەی ئەمریکا لە نامەکەیاند لە کشانەوەی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە بەرجام ڕەخنەیان گرتووەو جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، ئەو زیانەی کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو بەدی ھات، وڵاتی ئەمریکای بەرەوڕووی گرفتی جۆربەجۆر کردەوە لە سەرتاسەری دنیادا.

ھەر ٢٧ سێناتۆرەکەی دیموکرات ڕوو لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتیشیان: ئێمە لە گەڕانەوەت بۆ بەرجام و بەکارھێنانی ھەڵوێستی «پابەند بوون لە بەرامبەر پابەند یوون» وەکو حاڵێکی دەستپێکی ڕێک و پێک کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا بە تەواوی پشتیوانی دەکەین.

سەرپەیڤ