May 26, 2021 01:00 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام کۆتایی پێ ھات

کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام کە بە بەشداریی شاندەکانی ئێران و تاقمی چوار کۆ یەک لە ڤییەنا دەستی پێ کرا بوو، کۆتایی پێ ھات.

کۆبوونەوەی لێزنەی ھاوبەشی بەرجام کە ڕۆژی سێ شەممە بە ئامادە بوونی شاندەکانی ئێران و تاقمی چوار کۆ یەک واتە«ئاڵمانیا، فەرەنسا،بریتانیا، ڕووسیاو چین»و بە سەرۆکایەتیی «ئێنریکە مۆرا» یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی دەرەوەیی یەکێنیی ئەورووپا لە ڤییەنای پێتەختی نەمسا دەستی پێ کرا بوو، کۆتایی پێ ھات.

سەرۆکایەتیی شاندەکەی ئێران لەم دانیشتنەدا بە ئەستۆی «سەیید عەبباس عەراقچی»یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بوو. ئەمە پێنجەمین خولی دانوستانی نێوان ئێران و تاقمی چوار کۆ یەکە سەبارەت بە چۆنیەتیی ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوو کاریگەری بەرجام لە ڤییەنا.

سەرپەیڤ