May 28, 2021 17:45 Asia/Tehran
  • «مادۆرۆ» سەرکەوتنی «بەشار ئەسەد»ی پیرۆز کرد

سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئیلا سەرکەوتنی «بەشار ئەسەد»ی ھاوتای سووریی خۆی لە ھەڵبژاردندا پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، «خۆرخێ ئارزا» وەزیری دەرەوەی ڤەنزۆئیلا لە بەیاننامەیەک دا پەیامی پیرۆزبایی «نیکۆلاس مادۆرۆ» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی بە «بەشار ئەسەد» ڕاگەیاند.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: نیکۆلاس مادرۆ، سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئیلا لە لایەن خەڵک و دەوڵەتی ئەم وڵاتەوە، ھەڵبژاردنە دیموکراسیانەکەی ٢٦ی مای لە جەماوەری سووریا پیرۆز کرد.

«مادۆرۆ» سەرکەوتنی لێبڕاوانەی «بەشار ئەسەد» لە ھەڵبزاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریای بە سەرکەوتنی ئاشتی و دەستەڵاتی نیشتیمانی ڕاگەیاند. 

«نیکۆلاس مادۆرۆ» ھەروەھا داکۆکیی کاراکاسی لە جەماوەری سووریا ڕاگەیاندو لە سەر بەڵێنمەندیی ڤەنزۆئیلا بۆ پتەوکردنەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکان لەگەڵ سوریا پێی داگرت.

سەرپەیڤ