رێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری لێکۆڵینەوە لە بارەی گۆڕی بەکۆمەڵی منداڵانی بەرەسەن کەنەدی بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i397208-رێکخراوی_نەتەوەکان_خوازیاری_لێکۆڵینەوە_لە_بارەی_گۆڕی_بەکۆمەڵی_منداڵانی_بەرەسەن_کەنەدی_بوو
شارەزایانی ریکخراوی نەتەوەکان خوازیاری لێکۆڵینەوەی رێکخراوی نەتەوەکان و کەنەدا بوون سەبارەت بە گۆڕی بە کۆمەڵی منداڵانی بەرەسەن کەنەدی لە ویلایەتی بریتیش کۆلۆمبیای کەنەدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2021 05:33 Asia/Tehran
  • رێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری لێکۆڵینەوە لە بارەی گۆڕی بەکۆمەڵی منداڵانی بەرەسەن کەنەدی بوو

شارەزایانی ریکخراوی نەتەوەکان خوازیاری لێکۆڵینەوەی رێکخراوی نەتەوەکان و کەنەدا بوون سەبارەت بە گۆڕی بە کۆمەڵی منداڵانی بەرەسەن کەنەدی لە ویلایەتی بریتیش کۆلۆمبیای کەنەدا .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن ، شارەزایانی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی ھەینی لە کەنەدا و ڤاتیکانیان ویست لێکۆڵینەوەی تەواو و خێرا لە بارەی دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی نھێنی لە فێرگەیەکی ئایینی بە رەسەن کەنەدیەکان لە رۆژاوای کەنەدا ئەنجام بدرێت . 

ئەم پسپۆڕانە ھەروەھا لە کەنەدایان ویست لێکۆڵینەوەی ھاوشێوە لە بارەی فێرگەکانی دیکەی خاوەنانی سەرەکیی کەنەدا ئەنجام بدات . 

حەوتەی رابردوو روفاتی 215 منداڵ لە شوێنی فێرگەیەی بیست و چوار کاتژمێرەی پێشوو بۆ کەسانی بەرەچەڵەک رەسەن لە رۆژاوای کەنەدا دۆزرایەوە . 

بەپێی ئەم راپۆرتە ، ھەندێ لەو منداڵانە تەنیا سێ ساڵیان تەمەن بووە .