نیگەرانی دەربڕینی ئەمریکا لە ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر قوڵایی خاکی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i397327-نیگەرانی_دەربڕینی_ئەمریکا_لە_ھێرشی_ئاسمانیی_تورکیا_بۆ_سەر_قوڵایی_خاکی_عێراق
باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر قوڵایی خاکی عێراق نیگەرانیی دەربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2021 01:52 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی ئەمریکا لە ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر قوڵایی خاکی عێراق

باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر قوڵایی خاکی عێراق نیگەرانیی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی فارس،« تۆماس گرینفیلد» باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: ھەر چەشنە ھێرشێکی سەر خەڵکی سڤیل  لە کەمپی پەناخوازانی «مەخموور» پێشێلکردنی یاساوڕێسای نێونەتەوەیی و مرۆڤ دۆستانەیە.

وتەکانی باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کاتێکدایە کە لەشکریانی خودی ئەم وڵاتەش وەکو داگیرکەر لە خاکی عێراق دا مۆڵ دراون و بە پێی پەسەند کراوەی پەرلەمانی عێراق لە سەریانە خاکی ئەم وڵاتە چۆڵ کەن، کەچی سەرباری ئەمەش ئەمریکا بە بیانووی خەباتی دژی داعش جەخت لە مانەوەی لە عێراق دا دەکاتەوە.