حوزه‌یران 12, 2021 21:48 Asia/Tehran
  • کۆریای باکوور سوپاکەی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوەوە

کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکوور داوای لە سوپای وڵاتەکەی کرد لەحاڵەتی ئامادەباشی تەواودابن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاری خێرا و چاوەڕوان نەکراو لەنیمچە دورگەی کۆریا.

 

ئەمڕۆ شەممە کیم جۆن ئوون سەرۆکی کۆریای باکور داوای لە سوپای وڵاتەکەی کرد لەحاڵەتی ئامادەباشی تەواودابن بۆرووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاری خێرا و چاوەڕوان نەکراو لە نیمچە دورگەی کۆریا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو داوایەی کیم جۆن ئوون لەمیانی کۆبونەوەی بووە لەگەڵ کۆمیتەی سەربازیی وڵاتەکەی هاتووە و تێیدا داوای بەهێزکردنی توانای سەربازیی وڵاتەکەی کردووە، بەڵام ئاماژە بەهیچ چالاکییەکی سەربازیی نوێ نەکردووە.

ئەوەش ئاشکراکراوە، هەر لەو کۆبونەوەیەدا ژمارەیەک بەرپرس ئاڵوگۆڕ کراون و هەندێکیش لەپۆستەکانیان دورخراونەتەوە.

سەرپەیڤ