حوزه‌یران 22, 2021 07:57 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ئەورووپا بەدووری زانی کە ھەڵوێستی دەوڵەتی تازەی ئێران لە ھەمبەر بەرجام بگۆڕدرێت

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا گۆڕدرانی ھەڵوێستی دەوڵەتی تازەی ئێران لە ھەمبەر دانوستانی بووژاندنەوەی «بەرجام»ی کە بە دواقۆناغەکانی گەییشتووە، بەدوور زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «جۆزیپ بۆرڵ» ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە دوای کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەی وەزیرانی کاروباری د ەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ئەم بابەتەی لە پرێس کۆنفرانسێکدا خستەبەر سەرنج و جەختی لەوەش کردەوە کە، ھیچ بەڵگەیەک لە ئارادایە نییە کە باوەڕم وابێت سەرۆک کۆماری تازەی ئێران بیھەوێ ھەڵوێستێکی جیاواز لە ھەمبەر دانوستانێک بگرێتە بەر کە بە قازانجی جەماوەرو وڵاتی ئێرانە.

دیپلۆماتە باڵاکانی ٢٧ وڵاتی ئەورووپی ڕۆژی دووشەممە دواڕەوشتی دانوستانەکانی ھاوپەیوەند بە بووژاندنەوەی بەرجامیان لە سونگەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانەوە شی کردەوە.

دانوستانی بەرجام دوای شەش خول وتووێژی چڕوپڕو بەردەوام لە ڤییەنا لە قۆناغەکانی کۆتایی نزیک بووەتەوەو دیپلۆماتەکان بەھیوان کە ئەم ڕێککەوتنە کە ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی «دۆناڵد ترەمپ» لێی کشایەوە لە ماوەی حەوتەکانی داھاتوو کارا بکرێتەوە.

سەرپەیڤ