حوزه‌یران 23, 2021 06:51 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی ڕێبەری کۆریای باکووری بۆ «ڕەییسی»

ڕێبەری کۆریای باکووری وێڕای پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنی ڕەییسی لە سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران بۆ پەرە پێ دانی زیاتر لە جارانی پەیوەندیی دۆستانە و ھاوکاریی نێوان دوو وڵات ھیواداریی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەنریی فارس، میدیای دەوڵەتیی کۆریای باکووری  (KCNA) ڕۆژی سێ شەممە وای بڵاو کردەوە کە، «کیم جونگ ئون» ڕێبەری کۆریای باکووری لە پەیامی پیرۆزبایی خۆی دا بۆ «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» وتی: سەرکەوتنی ئێوە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران دەربڕی متمانەی قوڵی جەماوەری ئەم وڵاتە بە بەڕێزتانە.

«کیم جونگ ئون» لە درێژەدا بۆ سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی جەماوەری ئێران تەندروستی، سەرکەوتن لەم بەرپرسایەتییە ھەستیارەی و ھەروەھا بنیاتنانی ئێرانێکی ھێزمەند ئاواتی سەرکەوتنی خواست.

ئایەتوڵڵا سەیید«ئیبراھیم ڕەییسی» لە سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراندا بە مسۆگەر کردنی ١٧ ملوێن و ٩٢٦ ھەزارو ٣٤٥ دەنگ وەکو سەرۆکۆماری وڵاتی ئێران ھەڵبژێردرا.

سەرپەیڤ