حوزه‌یران 24, 2021 07:18 Asia/Tehran
  • گەشبینیی مۆسکۆ بەرامبەر بە بووژێندرانەوەی بەرجام لە ماوەی چەند حەوتەی داھاتوو

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا باسی تێپەڕ بوونی خولی کۆتایی دانوستانەکانی بووژاندنەوەی بەرجامی کرد لە ماوەی چەند حەوتەی داھاتوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «سێرگێئی ڕیابکۆف» ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: کەمتاکوت گەییشتووینەتە قۆناغی کۆتایی، بە شێوەیەکی لۆژیکانە ھەست بە گەشبینی دەکەم، ئەم ڕەوتەش ناگاتە چەند مانگ، بەڵکو لەوانەشە چەند حەوتە زیاتر نەخایەنێت.

یاریدەری وەزیری  دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنفرانسی سەرمایەدانەرانی ڕووسی وتیشی:ئەگەر ھەموو بڕیارێکی پێویست بدرێت و کزانەوەیەکی یەجاری لە ڤییەنا بێتە ئاراوە، ئەوسا بۆی ھەیە لە ڕووی ھونەری و تەکنیکییەوە لە ماوەی چەند ڕۆژدا ڕێککەوتنی یەکجاری بکرێت.

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو شەشەمین خولی دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ئێران و تاقمی چوارکۆیەک داگری (چین، فەرەنسا، ئاڵمانیا، ڕووسیاو بریتانیا) و بە بێ بەشداریی ئەمریکا، بە سەرۆکایەتیی «ئێنریکە مۆرا» یاریدەری نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ سیاسەتی دەرەوە، لە گراندھۆتێلی ڤییەنا کۆتای ھات.

سەرپەیڤ