حوزه‌یران 24, 2021 14:17 Asia/Tehran
  • پێشنیاری دانوستانی ئەمریکا لە لایەن کۆریای باکوورییەوە ڕەت کرایەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆریای باکووری ھەر چەشنە پەیوەندیەک لەگەڵ ئەمریکای بە کات بەفێڕۆدان زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە سئولەوە، «ڕی سون گون» ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئێمە تەنانەت بیر لە ھەگەری دامەزراندنی پەیوەندییەکیش لەگەڵ ئەمریکا ناکەینەوە کە ھیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوێتەوەو تەنیا کاتە گرانباییەکەمان بە فێڕۆ بدات.

«کیم یو جونگ» خوشکی «کیم جونگ ئون» ڕێبەری کۆریای باکووریش لەدوایین ڕادەربڕینەکانی خۆی دا ھۆگر نەبوونی پیونگ یانگ بەرامبەر بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکییەکانی ڕاگەیاندووە.

«سۆنگ کیم» نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا لە کۆریای باکووری لەم دواییەدا وتبووی، واشێنگتۆن ئامادەیە بەبێ پێش مەرج لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکووری دیدار بکات.

دانوستانەکانی «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکووری سەبارەت بە بەرنامە ناڤۆکی و موشەکییەکانی پیونگ یانگ سەرباری ئەو ھەموو پڕوپاگەندەو ھەراوھوریایەی واشێنگتۆن کەچی ھیچ دەستکەوتێکی بەدواوە نەبوو.

سەرپەیڤ