ته‌مووز 07, 2021 08:14 Asia/Tehran
  • خۆڕاگەیاندنی «تاقمی دۆستایەتیی لایەنگرانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان»

«تاقمی دۆستایەتیی لایەنگرانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان» ھاوکات لەگەڵ حەفتاوپێنجەمین ساڵگەڕی پێکھاتنی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەشداریی نوێنەرانی ١٨ وڵاتی جیھان لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکھاتنی خۆی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆبوونەوەی خۆڕاگەیاندنی ئەم تاقمە ڕۆژی سێ شەممە بە شێوەی ئۆنلاین و بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ھەمیشەیی وڵاتانی ئەندام، نوێنەرانی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و سەرۆکی کۆگەی گشتی و نوێنەرایەتییە ھەمیشەییەکانی وڵاتان لە لای ڕێکخراوەی نەتوەکان بەڕێوە چوو.

لەم تاقمەدا جیا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، وڵاتانی چین، ڕووسیا، ڤەنزۆئیلا، کوبا، بیلاڕووس، نیکاراگوا، سووریا، بولیڤی ، ئەلجەزایەر، ئانگۆلا، فەلەستین، کامبۆج، لائۆ، کۆریای باکووری، "سێنت ڤینێسنت و گرنادین‌ەکان" ، گینەی ئۆستوایی و ئیریترەش بەشدارن.

«زەھڕا ئیرشادی»باڵوێزو یاریدەری نوێنەرایەتیی ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم دانیشتنەدا وێڕای ئاماژە کردن بە پەرەسەندنی یەک لایەنەخوازی لە پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان، داسەپێندرانی بایکۆتی یەک لایەنە، پێشێلکرانی بەردەوامی بنەمای جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان و ھەروەھا کەڵکاژۆیی ھێندێک لە وڵاتان لە میکانیزمی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی دابین کردنی ئامانجی سیاسی، بە ڕاشکاوی وتی: پێکھاتنی «تاقمی دۆستایەتیی لایەنگرانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان» دەستپێشخەرییەکی دەستبەجێیە بۆ بەرەڤانی کردن لە بنەماکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

«ئیرشادی» لەم دانیشتنەدا وتیشی: وڵاتانی سەربەخۆ کە بەردەوام بوونەتە قوربانیی پێشێل کرانی بنەماکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئێستادا لە قەواخی ئەم تاقمەی دۆستایەتی دا، بوونەتە پێشەنگی پاسەوانی کردن لە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لە پرۆگرامی نێوخۆیی ئەم تاقمەدا جەخت لە بەڵێنمەندیی وڵاتانی ئەندام لەمەڕ چەندلایەنەخوازیی و ڕێزنان لە بنەماو ئامانجەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوەتەوە.

بۆ یەکەمجار ئایدیای پێکھاتنی ئەم تاقمە ھاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی یەک لایەنەخوازییەکانی ئەمریکا دژی ھێندێک لە وڵاتانی وەک ئێران، ڕووسیا، کوبا، کۆریای باکووری، ڤەنزۆئیلا، فەلەستین و سووریا ھاتە ئاراوە.

لە فڤریەی ساڵی ٢٠١٩ «خۆرخۆ ئاریزا» وەزیری دەرەوەی ڤەنزۆئیلا ھلوڕێ لەگەڵ نوێنەرانی ڕووسیاو ئێران و سووریاو چین و فەلەستین وەکو سەرۆکی تاقمی ٧٧، بولیڤی، وڵاتانی ئەفریقی و ئاسیایی لە بردەم ئەنجومەنی ئاسایشت ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕادەگەیەنین کە تاقمێکی گرینگ لە ئەندامانی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە جەخت لە ڕێزنان لە بنەماکانی ئەم ڕێکخراوەیە دەکەنەوە، پێکھاتووە.

سەرپەیڤ