ته‌مووز 14, 2021 06:39 Asia/Tehran
  • تالیبان: داعش دوژمنی ئێمەو پاکستان ماڵی دووھەممانە

وتەبێژی تالیبان ڕایگەیاند: تاقمی داعش دوژمنمانەو تەواوی وڵاتانی ئیسلامیش نەیاری ئەم تاقمەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تالیبان ڕۆژی سێ شەممە وێڕای پێداگرتن لە سەر دوژمنایەتیی لایەنەکەی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش وتی: ھیچ پەیوەندییەک لەنێوان تالیبان و دادعش لە ئارادا نییە.

وتەبێژی تالیبان لە بارەی پاکستانیشەوە وتی: ئەو مڵاتە ماڵی دووھەممانەو بەو بایەخ و بەھا ھاوبەشانەی کە ھەمانە قەدرزانی ئیسلام ئابادین لە بەر میوانداری کردنی ملوێنان ئەفغانی.

«زەبیحوڵڵا موجاھید» وێڕای جەخت کردن لە سەر پەیوەندیی باشی تالیبان لەگەڵ پاکستاندا وتی: ڕێز بۆ ئاسایشتی ئەو وڵاتە دادەنێین.

بە قسەی «موجاھید» «تەحریکی  تالیبانی پاکستان_TTP» پرسێکی نێوخۆیی ئەو وڵاتەیەو ئێمە باوەڕمان بە دەستوەردان لەم بوارەدا نییەو ناشمانەوێت لە پاکستاندا بشێوی و ناھێمنی درو.ست ببێت و کەس لە خاکی ئێمەوە دژی وڵاتی دراوسێ کەڵک وەربگرێت.

«موجاھید» لە بارە ی گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستانیشەوە وتی: ئێمە ھیچ ئازارێک بە شارومەندانی ئەفغانستان ناگەیەنین و پارێزەری گیان و ماڵیان دەبین.

وتیشی: ئێمە تاقمێکی دانوستانکارمان لە دەوحەدایەو بەھیوام دانوستانێکی سەرکەوتوومان ھەبێت، چونکو دەمانەوێ لە ڕێگای وتووێژەوە حکومەتێکی ئیسلامی دامەزرێنین و بە زەخت و زۆر ڕوو لە کابۆل ناکەین، تەنانەت ئەگەر ھێزودەستەڵاتیشمان ھەبێت وتووێژمان پێ باشترە.

»موجاھید» جەختی لەوەش کردەوە کە، بە پێچەوانەی دەنگۆکان تەواوی مافە شەرعی و ئابوورییەکانی ئافرەتان ڕەچاو دەکرێت و مافی تەواوی شارومەندان دەپارێزین.

سەرپەیڤ