ئاب 04, 2021 08:05 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی لەمەڕ گەڕانەوە بۆ دانوستانەکانی ڤییەنا

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: واشێنگتۆن بە تەواوی ئامادەیە بۆ گەڕانەوە بەرەو دانوستانەکانی ڤییەنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «جین ساکی» وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی سێ شەممە بە کاتی خۆجێیی لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: ئێمە بە تواوی ئامادەین بگەڕێینەوە بۆ ڤییەنا بە مەبەستی بەردەوام کردنی دانوستانەکان و بە ھیواشین بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە دەرفەتی پێویستمان ھەبێت.

ناوبراو لە درێژەدا بانگەشە ھەمیشەییەکەی خۆی و کاربەدەستانی دیکەی ئەمریکا لە بارەی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێرانەوە دووپات کردەوەو بانگەشەی کرد کە، پێش بینیی ئەوە ناکرێت کە تەواوی نیگەرانییەکانمان لە بارەی ھەڵس و کەوتی تاران لەم پەیوەندییەدا ڕەوی بێتەوە.

ھاوکات «میخائیل ئۆلیانۆف» نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانیش لە ڤییەنا باسی ئەوەی کردووە کە دانوستانەکانی بووژاندنەوەی بەرجام دوای سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری تازەی ئێران دەست پێ دەکاتەوە.

سەرپەیڤ