ڕێزنانی «ڕەییسی» لە ھەوڵەکانی ئۆپێک لەمەڕ ڕاگرتنی سەقامی بازاڕی نەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i399358-ڕێزنانی_ڕەییسی_لە_ھەوڵەکانی_ئۆپێک_لەمەڕ_ڕاگرتنی_سەقامی_بازاڕی_نەوت
«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە ھەوڵەکانی نوسینگەی ئۆپێک لەمەڕ ڕاگرتنی سەقامی بازاڕی نەوت لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو ڕێزی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2021 12:05 Asia/Tehran
  • ڕێزنانی «ڕەییسی» لە ھەوڵەکانی ئۆپێک لەمەڕ ڕاگرتنی سەقامی بازاڕی نەوت

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە ھەوڵەکانی نوسینگەی ئۆپێک لەمەڕ ڕاگرتنی سەقامی بازاڕی نەوت لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو ڕێزی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کازم غەریب ئابادی» باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤیەنا، باسی وەڵامی نووسراوەی «ڕەییسی» بە پەیامی پیرۆزبایی سکرنێری گشتیی ئۆپێکی کردو وتی: سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سکرتێری گشتیی ئۆپێک و ھاوکارەکانی ئاواتی سەرکەوتنی خواستووە.

پوشپەڕی ڕابردوو «موحەممەد سانوسی بارکیدۆ» سکرتێری گشتیی ئۆپێک بە ناردنی پەیامێک ھەڵبژێردرانی «ڕەییس»ی بۆ پلەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران پیرۆز کرد بوو.

«بارکیندۆ» وێڕای ئاماژە کردن بە جێ و شوێنی بەرزی ئێران لە ئۆپێک، ھەستی قوڵی خۆی لە بارەی جەماوەری مەزنی ئێران دەربڕی و نووسی: جەماوەری وڵاتی ئێوە لە سەرتاسەری جیھان لە بەر کلتوور، کەلەپوور و نەریتە دەوڵەمەندەکانی جێگای ڕێزو ستایشن.