سەرۆک کۆماری چین گەییشتنی پەنجاھەمین ساڵی دامەزرانی پەیوەندیی سیاسی لەگەڵ ئێرانی پیرۆز کرد
سەرۆک کۆماری چین لە پەیامێکدا گەییشتنی پەنجاھەمین ساڵگەڕی دامەزرانی پەیوەندیی سیاسی لەگەڵ ئێرانی لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پیرۆز کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، «شی جین پینگ» سەرۆک کۆماری چین ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکدا بۆ ئایەتوڵڵا«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، وێڕای پیرۆزکردنی پەنجاھەمین ساڵی دامەزرانی پەیوەندیی سیاسیی کۆماری چین و کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: لە نیوسەدەی ڕابردوو دوای دامەزرانی پەیوەندیی سیاسی، بە پەرە پێ درانی بەردەوامی پەیوەندییەکانی دوو وڵات، دۆستایەتیی کۆنی ھەردووک گەلەکە قوڵتر بووەتەوە.
سەرۆک کۆماری چین وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دوای دامەزرانی پەیوەندیی و ھاوبەشیی ستراتژیی تۆکمەوتەواو، متمانەی سیاسیی دوولایەن پتەوتر بووەتەوە و ھاریکاریی زانستی لە بواری جۆربەجۆردا پێشکەوتنێکی پاوەجێی لێ کەوتووەتەوە، وتیشی: لە سەردەمی دوای تەشەنای کۆڤیدی_١٩ چین و ئێران وەک دانیشتووانی پاپۆڕێک پشتیوانییان لە یەکتر کردووە.
«شی جین پینگ» وێڕای پێداگرتن لە سەر پەرە پێ دامی پەیوەندیەکانی چین و ئێران وتیشی: بە ھیوام وێڕای قوڵ کردنەوەی دۆستایەتتیەکانی کۆن، ھاوکاریی دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆردا پتەوتر کەینەوە، چەمکی پەیوەندیی ھاوبەشیی ستراتژیی تۆکمەوتەواو دەوڵەمەند تر بکەین و تەناھی و ئاسودەژیان بۆ ھەردووک وڵات و گەلەکە بە دیاری بھێنین.