دیاری کرانی «زەبیحوڵڵا موجاھید» وەکو سەرپەرشتی وەزارەتی ڕۆشنبیریی ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i399869-دیاری_کرانی_زەبیحوڵڵا_موجاھید_وەکو_سەرپەرشتی_وەزارەتی_ڕۆشنبیریی_ئەفغانستان
«زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تالیبان کرایە سەرپەرشتی وەزارەتی زانیاری و ڕۆشنبیریی ئەفعانستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 19, 2021 05:34 Asia/Tehran
  • دیاری کرانی «زەبیحوڵڵا موجاھید» وەکو سەرپەرشتی وەزارەتی ڕۆشنبیریی ئەفغانستان

«زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تالیبان کرایە سەرپەرشتی وەزارەتی زانیاری و ڕۆشنبیریی ئەفعانستان.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی پێنج شەممەی ئیرنا، کۆمەڵێک لە پەیامنێرانی ئەفغانستان ڕۆژی چوارشەممە لە ھەژماری توییتێری خۆیاندا نووسییان: «زەبیحوڵڵا موجاھید» بە شێوەی فەرمی وەکو سەرپەرشتی وەزارەتی زانیاری و ڕۆشنبیریی ئەفعانستان ناسێندرا.

«زەبیحوڵڵا موجاھید» دوای ساڵانێکی دوورودێژ چالاکی نواندن وەمکو وتەبێژی تاقمی تالیبان ڕۆژی سێ شەممە بۆ یەکەمجار لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە کابۆل لە بارەی ئازادیی ڕادەبڕین، میدیاکان، مافی ئافرەتان، دامەزراندنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ دراوسێکان و تۆڵە نەسەندنەوە، خەڵکی دڵنیا کردەوە.

ڕۆی یەکشەممە ١٥ی ئوت ھاوکات لەگەڵ ھاتنی ھێزەکانی تالیبان  بۆ کابۆلی پێتەخت و ھەڵانی «ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەفغانستان، دەوڵەتەکەی ناوبراو ڕووخا.