بەڕێوەبەرایەتیی ئەفغانستان لە لایەن ئەنجومەنی تالیبانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i399871-بەڕێوەبەرایەتیی_ئەفغانستان_لە_لایەن_ئەنجومەنی_تالیبانەوە
بە شیمانەی زۆرەوە ئەفغانستان لە لایەن ئەنجومەنی تالیبانەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 19, 2021 05:49 Asia/Tehran
  • بەڕێوەبەرایەتیی ئەفغانستان لە لایەن ئەنجومەنی تالیبانەوە

بە شیمانەی زۆرەوە ئەفغانستان لە لایەن ئەنجومەنی تالیبانەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، کاربەدەستێکی باڵای تاقمی تالیبان ڕایگەیاند: لەوانەیە ئەنجومەنی تالیبان بەڕێوەبەرایەتیی دەوڵەتی ئەفغانستان بە ئەستۆ بگرێت.

ھەر لەم کاتەدا تاقمی تالیبان بڕیاری داوە تەواوی زیندانییە سیاسییەکان لە ئەفغانستان ئازاد بکرێن.

ئەندامێکی باڵای تالیبانیش وتی: تالیبان لەو لەشکری و فڕۆکەوانانەی پێشووی ھێزی سەربازیی ئەفغانستان داوای کردووە ھەتا پەیوەست بن پێیانەوە.

ئەم ئەندامەی باڵای تاقمی تالیبان وتیشی: تالیبان ھەروەھا لە وڵاتانی دراوسێ چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە ئەو فڕۆکە سەربازییانەی کە لەشکریانی ئەفغانی بە ھۆیەوە ھەڵاتوون، بگەڕێننەوە. ا

لە ئێستادا تاقمی تالیبان دەستی گرتووە بە سەر کابۆلی پێتەخت و ناوچەکانی دیکەی ئەفغانستانیش دا.