داخوازیی تالیبان بۆ ھەڵگیرانی ناوی ڕابەرانی ئەم تاقمە لە نێو پێڕستی ڕەشی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400530-داخوازیی_تالیبان_بۆ_ھەڵگیرانی_ناوی_ڕابەرانی_ئەم_تاقمە_لە_نێو_پێڕستی_ڕەشی_ئەمریکا
وتەبێژی تالیبان ڕایگەیاند: ئەمریکا دەبێ ناوی ڕابەرانی ئەم تاقمە لە پێڕستی ڕەشی خۆی دا بسڕێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2021 06:51 Asia/Tehran
  • داخوازیی تالیبان بۆ ھەڵگیرانی ناوی ڕابەرانی ئەم تاقمە لە نێو پێڕستی ڕەشی ئەمریکا

وتەبێژی تالیبان ڕایگەیاند: ئەمریکا دەبێ ناوی ڕابەرانی ئەم تاقمە لە پێڕستی ڕەشی خۆی دا بسڕێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، «موحەممەد نەعیم» وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی تالیبان ڕایگەیاند: ھەڵگیرانی ناوی ڕابەرانی ئەم تاقمە لە نێو پێڕستی ڕەش دا لەو بڕگانەی ڕێککەوتنی ئێمە لەگەڵ ئەمریکایەو واشێنگتۆن دەبێ پابەندی بێت.

وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی تالیبان وتیشی: تالیبان پابەندی بەڵێنەکەیەتی لەمەڕ پێشگرتن بە بەکارھێنرانی خاکی ئەفغانستان بۆ ھێرش کردنەسەر وڵاتانی دیکە.

تالیبان ھەبوونی ناوی کەسایەتییەکانی دەوڵەتی کاتیی ئەفغانستانی لەنێو پێڕستی ڕەشی ئەمریکادا بە پێشێلکرانی ڕێککەوتننامەی دەوحە دەزانێ و لەم پەیوەندییەدا «زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تالیبانیش لەم دواییەدا دوابەدوای قسەکانی کاربەدەستانی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا لە مەڕ ئەمەی کە ناوی ھێندێک لە ئەندامانی کابینەی ئیماراتی ئیسلامی یان ئەندامانی یبنەماڵەی حەقانی لە پێڕستی ڕەشی ئەمریکادایە ، وتی: ئیماراتی ئیسلامی ئەم بابەتە بە پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتننامەکەی دەوحەو بە زیانی ئەمریکاو ئەفغانستان دەزانێت.