پێشوازیی ڕووسیا لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400587-پێشوازیی_ڕووسیا_لە_ڕێککەوتنی_نێوان_ئێران_و_ئاژانسی_نێونەتەوەیی_وزەی_ناڤۆکی
باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لای ڕێکخراوەی نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنای پێتەختی نەمسا، باسی پێشوازیی ڕووسیای کرد لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2021 12:08 Asia/Tehran
  • پێشوازیی ڕووسیا لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی

باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لای ڕێکخراوەی نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنای پێتەختی نەمسا، باسی پێشوازیی ڕووسیای کرد لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی.

«میخاییل ئۆلیانۆف» باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لای ڕێکخراوەی نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنای پێتەختی نەمسا، لە توییتێکدا نووسی: سەردانەکەی «ڕافائیل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بۆ تاران سەرکەوتوو بووە.

ئۆلیانۆف لەم توییتەی دا ھەروەھا وتی: گومان لەوەدانییە کە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە کۆبوونەوەکەیاند کە ڕۆژی دووشەممە دەست پێ دەکات، لەم دیدارەو دەرەنجامەکانی پێشوازی دەکەن.

دوای دیدارەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی «ڕافائیل گروسی» لەگەڵ «موحەممەد ئیسلامی»  سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران، ھەردووک لا بەیاننامەیەکی ھاوبەشیان دەرکردو لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییە تەکنیکی و ھونەرییەکانی ئێران و ئاژانس لە بواری جۆربەجۆری ناڤۆکی پێیان داگرت.