توڕە بوونی جەماوەری ئەفغانسنان لە ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400739-توڕە_بوونی_جەماوەری_ئەفغانسنان_لە_ئەمریکا
کردەوەی ئەمریکا لەمەڕ دەست گرتن بە سەر داراییەکانی ئەفغانستان، ژیانی ئەفغانییەکانی تاڵ و دوابەدوای ئەوەش خەڵکەکەی توڕە کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2021 06:04 Asia/Tehran
  • توڕە بوونی جەماوەری ئەفغانسنان لە ئەمریکا

کردەوەی ئەمریکا لەمەڕ دەست گرتن بە سەر داراییەکانی ئەفغانستان، ژیانی ئەفغانییەکانی تاڵ و دوابەدوای ئەوەش خەڵکەکەی توڕە کردووە.

بەشێک لە داراییەکانی بانکی ناوەندیی ئەفغانستان  لە دەرەوەی ئەم وڵاتە بە بایی ٩ ملیاردو ٥٠٠ ملوێن دۆلار، لە لایەن ئەمریکاوە بە بیانووی دەستەڵات گرتنی تالیبان لە ١٥ی ئوت دا دەستی گیرا بەسەردا.

زەوت کرانی داراییەکانی ئەفغانستان لە دەرەوەی ئەم ڵاتە ژیانی خەڵکی بەرەوڕوو گرفت کردووەتەوە.

ڕێکخراوەو دامەزراوە دەوڵەتییەکان ناتوانن موچەی کارمەندانەکانیان بدەن و ھەر لەبەر ئەمە زۆرێک لە کارمەندەکان بێکار بوونە.

بانکەکانیش لە بەر نەبوونی پارەی نەخت لە حەوتەیەک دا ئەوپەڕی مۆڵەتی ھەڵگرتنەوەی ٢٠ ھەزار ئەفغانی بەرامبەر ٢٣٥ دۆلارو ٢٠ سێنت بە  خاوەن حسێبەکان دەدەن و ھەر ئەمەش وای کردوە ھەتا ڕیزی بەردەم بانکەکان درێژ بێتەوە.

کاربەدەستانی تالیبان خوازیاری ئازاد کرانی دارایی و سامانی ئەفغانستانن.