سەرۆکی پێشووى جەزائیر کۆچی دواییکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400801-سەرۆکی_پێشووى_جەزائیر_کۆچی_دواییکرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە عەبدولعەزیز بوتەفلیقە سەرۆکی پێشووی جەزائیر لەتەمەنی ٨٤ ساڵی گیانی لەدەستدا.کەناڵی فەرمی جەزائیر ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ ١٨ی ئەیلول (عەبدولعەزیز بوتەفلیقە) سەرۆکی پێشووی جەزائیر لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2021 19:10 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پێشووى جەزائیر کۆچی دواییکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە عەبدولعەزیز بوتەفلیقە سەرۆکی پێشووی جەزائیر لەتەمەنی ٨٤ ساڵی گیانی لەدەستدا.کەناڵی فەرمی جەزائیر ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ ١٨ی ئەیلول (عەبدولعەزیز بوتەفلیقە) سەرۆکی پێشووی جەزائیر لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد".

عەبدولعەزیز بوتەفلیقە، لەساڵی ١٩٣٧ لەشاری وەجدەی مەغریب لە خێزانێکی بە ئەسڵ ئەمازیغی لەدایکبووە، هەشتەم سەرۆکی جەزائیر بوو دوای سەربەخۆیی لەژێر دەسەڵاتی فەرەنسادا لە ساڵی (١٩٦٢)، ناوبراو لە ساڵی (١٩٩٩) حوکمی وڵاتەکەی وەرگرت و دوای (٢٠) ساڵ لە حوکمڕانی و لە ساڵی (٢٠١٩) لە ژێر فشاری جەماوەری دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.