ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورس لە نێو نوێژخوێنانی ئەفغانی لە «قەندوز»ی ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i401416-ڕوودانی_تەقینەوەیەکی_قورس_لە_نێو_نوێژخوێنانی_ئەفغانی_لە_قەندوز_ی_ئەفغانستان
لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی قورس لە مزگەوتێکی پارێزگای «قەندوز»ی ئەفغانستان ٥٠ نوێژخوێن کوژران و یان بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2021 15:03 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورس لە نێو نوێژخوێنانی ئەفغانی لە «قەندوز»ی ئەفغانستان

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی قورس لە مزگەوتێکی پارێزگای «قەندوز»ی ئەفغانستان ٥٠ نوێژخوێن کوژران و یان بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاوا، ئەم تەقینەوەیە بەرلەنیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی لە مزگەوتی گەورەی شێعەکانی سەیید ئاباد لە بەندەری خان ئابادی شاری «قەندوز» ڕووی دا کە لە ئەنجام دا  ٢٠ نوێژخوێن کوژریان و ٣٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە سەرنجدانی زمارەی زۆ١ری برینداران لەوانەیە ڕێژەی قوربانییەکان بەرزتریش بێتەوە.

ھەرچەند ھەتا ئێستا ھیچ کەس و یان تاقمێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام داعش بەرپرسایەتی زۆربەی ھێرش و تیرۆری ئامانج دارو تەقینەوەکانی ئەم دواییە لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان لەوانە کابۆل ، حەیدەرئاباد، ھەرات و مەزار شەریفی بە ئەستۆ گرتووە.

تالیبان جەماوەری ئەفغانستانی دڵنیا کردووەتەوە کە ئەم تاقمە تەکفیرییە خاشەبڕ دەکات.