تشرینی یه‌که‌م 14, 2021 13:44 Asia/Tehran
  • سێ وڵاتەکەی ئەورووپا: سەردانەکەی «ئینریکە مۆرا» بۆ ئێران سەردانێکی زۆر ھەستیارە

دیپلۆماتەکانی سێ وڵاتی بریتانیا، ئاڵمانیاو فەرەنسا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند: سەردانەکەی «ئینریکە مۆرا» یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی بیانیی سەر بە یەکێتیی ئەورووپا لە جەنگەی ھەوڵەکان بۆ بووژاندنەوەی دانوستانەکانی پەیوەست بە ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لەگەڵ ھێزە جیھانیەکان ئەنجام دەگرێ و ناکرێ وەک سەردانێکی ئاسایی سەیری بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، دیپلۆماتەکانی ئەم سێ وڵاتە ئەورووپییە وتووشیانە: ئەم سەردانە لە قۆناغێکی گرینگ دا ئەنجام دەگرێت، نزیکەی چوار مانگە دانوستانەکانی ڤییەنا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان پەکی کەوتووە.

«عەلی باقری» یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا باسی سەردانی یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی بیانیی سەر بە یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئێرانی کردو نووسی: ئەمڕۆ پێنج شەممە میوانداری «ئینریکە مۆرا» یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی بیانیی سەر بە یەکێتیی ئەورووپا دەبم.

وتیشی: بیروڕا گۆڕینەوە لە بارەی پرسە دوو لایەنە و ناوچەییەکان، لەوانە پرسی ئەفغانستان و ھەروەھا دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتی ملھوڕانە لە بەرنامەی ئەم سەردانەدایە.

سەرپەیڤ