ژماری قوربانیانی کۆڕۆنا لە ئەمریکا لە 744 ھەزار کەس لایدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i401667-ژماری_قوربانیانی_کۆڕۆنا_لە_ئەمریکا_لە_744_ھەزار_کەس_لایدا
ماڵپەڕی وۆڕڵد مێتێرز ، باسی بەرزبوونەوەی ژماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا دەکات بۆ زیاتر لە 744 ھەزار کەس .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2021 06:33 Asia/Tehran
  • ژماری قوربانیانی کۆڕۆنا لە ئەمریکا لە 744 ھەزار کەس لایدا

ماڵپەڕی وۆڕڵد مێتێرز ، باسی بەرزبوونەوەی ژماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا دەکات بۆ زیاتر لە 744 ھەزار کەس .

ماڵپەڕی وۆڕڵد مێتێرز سەرلەبەیانیی یەکشەممە رایگەیاند ، ژماری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 45 میلیۆن و 774 ھەزار و 175 کەس کە لەم ھەژمارە 744 ھەزار و 385 کەس گیانیان لەدەستداوە . 

ئەمریکا  ئێستاکە لە سەرووی وڵاتانی جیھاندایە ھەم لە باری ژماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھەم لە باری رادەی مردن بەم پەتایە . 

ئانتۆنی فائۆچی سەرۆکی ئەنستیتۆی نیشتمانیی ئالێرژی و نەخۆشیە چڵکیەکانی ئەمریکا ، ئەم دواییانە رایگەیاند ، بەلەبەرچاوگرتنی بڵاوبوونەوەی جۆری دێڵتای کۆرۆنا لە ئەمریکا ، بارودۆخی ئەم وڵاتە لە باری تووشبوون بە کۆرۆنا تادێ خراپتر دەبێت .