ڕوودانی تەقینەوە لە کابۆل
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i401767-ڕوودانی_تەقینەوە_لە_کابۆل
ڕاپۆرتەکان دەربڕی ڕوودانی تەقینەوەن لە شاری کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2021 06:35 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە کابۆل

ڕاپۆرتەکان دەربڕی ڕوودانی تەقینەوەن لە شاری کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان.

بە پێی ڕاپۆرتی سکای نیوز، ئەم تەقینەوەیە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نزیکی بنکەی وەزارەتی نێوخۆی تالیبان ڕووی دا.

ھەتا ئێستا وردیاتێکی زیاتر لەم بارەی ئەم تەقینەوەیە بڵاو نەبووەتەوە.

لە کاتی دەستەڵات گرتنی تالیبان لە ئەفغانستاندا، شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەوانە کابۆل، جەلال ئاباد، خوست، مەزار شەریف، قەندوز و قەندەھار بەردەوام تەقینەوەی خوێناوییان بە خۆیانەوە بینیوە کە لە میانەی دا سەدان کوژراوو برینداریان لێ کەوتووەتەوەو بووەتە ھۆی نیگەران بوونی خەڵک.

جەماوەری ئەفغانستان لەو باوەڕەدان کە تالیبان دەستەڵاتی دابین کردنی ئاسایشتی ئەم وڵاتەی نیە.