ئامادەیی ڕاگەیاندنی ئەفغانستان بۆ کڕینی نەوت لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i401931-ئامادەیی_ڕاگەیاندنی_ئەفغانستان_بۆ_کڕینی_نەوت_لە_ئێران
«تەوەکول ئەحمەدیار» سەرۆکی ژووری بازرگانی و سەرمایەنانەوەی ئەفغانستان باسی ئامادە بوونی ئەم وڵاتەی کرد بۆ کڕینی نەوت لە کۆماری ئیسلامیی ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2021 05:02 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی ئەفغانستان بۆ کڕینی نەوت لە ئێران

«تەوەکول ئەحمەدیار» سەرۆکی ژووری بازرگانی و سەرمایەنانەوەی ئەفغانستان باسی ئامادە بوونی ئەم وڵاتەی کرد بۆ کڕینی نەوت لە کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «سپۆتنیک»، «تەوەکول ئەحمەدیار» سەرۆکی ژووری بازرگانی و سەرمایەنانەوەی ئەفغانستان وتی: ھاوردەکارانی نەوت لە ئەفغانستان پێویستییەکی بەبڕشتانەیان بە ئاسانکاری لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ھەیە.

تەوەکول وتیشی: پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابووری و برەوسەندنی بازرگانیی دوولایەنە بۆ ئەفغانستان و ئێران پێویستە.

دەوەتی ئەفغانستان لە ئێستادا بۆ چارەسەریی گرفتەکانی ئێستای لەوانە کەم بوونی نەوت ھەوڵ دەدات و بە ھیواشە ئێران بتوانێ یارمەتیی ئەفغانستان بدات.