تشرینی یه‌که‌م 27, 2021 19:37 Asia/Tehran
  • ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان، تەوەرەی سەرەکیی ڕاوێژی «باقری» و «مۆرا»

نوێنەرایەتیی ئێران لە یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند: ھەڵوەشانەوەی تەواوی بایکۆتە نایاساییەکانی دژی ئێران وتووێژی یاریدەری سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ڕێکخەری لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە برۆکسێڵ دایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، نوێنەرایەتیی ئێران لە یەکێتیی ئەورووپا لە پەیامێکی توییتێری دا ئاماژەی کردە دانیشتنەکەی ڕۆژی چوارشەممەی «عەلی باقری» یاریدەری سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «ئێنریکە مۆرا» ڕێکخەری لێژنەی ھاوبەشی بەرجام و یاریدەری «جۆزێپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاو نووسی: وتووێژەکانی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا بۆ ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوو کرداریی بەرجام لە لایەن تەواوی ئەندامانەوە، لەوانە ھەڵگیرانی تەواوی بایکۆتە نایاساییەکان دژی ئێران ئەمڕۆ بەیانی لە برۆکسێڵ دا دەستی پێکرا.

نوێنەرایەتیی ئێران لە یەکێتیی ئەورووپا لە درێژەدا لە بارەی ئامادە بوونی ئێران بۆ وتووێژ لەگەڵ لایەنەکانی بەرجام دا نووسی: ئێران لە سەر ئامادە بوونی خۆی بۆ وتووێژ لەگەڵ تەواوی لایەنە جێی متمانەکاندا بە مەبەستی گەییشتن بە ڕێگاچارەیەک لە ڕێگای مێزەو دانوستانەوە ئامادەیە.

سەرپەیڤ